پشیلەیەکی ونبوو دوای چوار ساڵ دەدۆزرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

پشیلەیەک بەناوی سید پێش چوار ساڵ لە خاوەنەکەی وون دەبێت، شەریف یەلتون خاوەنی پشیلەکەیە لەکاتی ماڵ گواستنەوە بۆ یەکێک لە ویلایەتەکانی تەکساسی ئەمریکا پشیلەکەی ڕادەکات و وون دەبێت.

خاوەنەکەی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک بەدوای پشیلەکەیدا گەڕا، بەڵام نەیدۆزییەوە، کارمەندانی هەرێمایەتی شوێنی داڵدەدانی ئاژەڵان لە وڵاتی تیلر لە ویلایەتی کۆلۆرداو لەمانگی چواری ئەمساڵدا تەڵەیان دانا بۆ گرتنی پشیلەیەکی دیکەی هەڵهاتوو، بەڵام لەم کاتەدا سیدیان گرت.

کاتێک پشکنینی پزیشکیان بۆ پشیلەکە کرد، دەرکەوت سید پارچە دارێکی ئەلیکترۆنی بۆ زیاد کراوە، بەپێی زانیاریەکانی سەر پارچە دارەکە توانیان خاوەنەکەی بدۆزنەوە و دوای چوار ساڵ بیگەڕێننەوە بۆی، چونکە ئەو پارچەدارە زانیاری لەسەر کۆکراوەتەوە.

کارمەندێکی شوێنی داڵدەدانەکە دەڵێت: سید و خاوەنەکەی لەوپەڕی دڵخۆشیدابوون چونکە جارێکی دیکە بەیەک شاد بوونەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا