بە وێنە..بوک و زاوایەک لە نەخۆشخانە ئاهەنگ دەگێڕن

پۆڵەتیک پرێس

بوک و زاوایەکی هیندی، بڕیار دەدەن لە نەخۆشخانە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکان ئەنجام بدەن، دوای ئەوەی دڵنیا دەبنەوە لەوەی زاواکە توشی کۆرۆنا بووە.

وێنەی ئەو بوک و زاوایە لە  تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە، جل و بەرگی تایبەتی نەخۆشخانەیان لەبەر کردبوو ماسکیان بەستبوو، هەروەها ئەو ملوانکەیەیان گۆڕیەوە کە پێی دەڵێن تولسی و بە ڕیحانەی پیرۆز ناسراوە، لە کاتی مەراسیمی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا بەکاری دەهێنن.

صورة

دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمەکە، بەپێی نەریتەکانی خۆیان بوکەکە گەڕایەوە ماڵەوەو، زاواش بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە مایەوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، زاواکە تەمەنی ٢٨ ساڵە لە یەکێک لە ناوچەکانی کەنداو لە دایک بووە، لەگەڵ هاوسەرەکەی کە تەمەنی ٢٠ ساڵە، پلانی کردنی ئاهەنگی هاوسەرگیریان هەبوو لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا.

صورة

لەو ماوەیەدا کوڕەکەو دایکی، توشی هەناسەتەنگی بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە، دەرکەوت توشی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بوون.

پاشان ئەو دوو هاوسەرە بڕیاریاندا ئاهەنگەکیان دوانەخەن، چونکە بۆ ماوەی ساڵێک بوو خەریکی ڕێکخستنی بوون، مۆڵەتیان لە نەخۆشخانەکە وەرگرت و لەوێ ئاهەنگەکەیان ئەنجامدا.

ئاهەنگەکە بە ئامادە بوونی تەنها دوو کەس بە پێی کلتورو نەریتی خۆیان بەڕێوە چوو، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هیندستان لە دۆخێکی نەخوازراودایە بەهۆی کۆرۆناوە، پەستانێکی زۆر لەسەر ئەو وڵاتە دروست بووە ژمارەی مردن و توشبوون زۆر زیادی کردووە.

صورة

صورة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا