ڕۆحانی لەبارەی تۆمارە دزەپێکراوەکەی زەریف: بۆچی لەم کاتەدا؟!

پۆڵەتیک پرێس

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، بڕیاربوو بەشێک لەو چاوپێکەوتنە دزەپێکراوەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاوبکرێتەوە و بەشێکیشی بمێنێتەوە بۆ مێژوو و جگە لەچەند بەرپرسێک کەسی دیکە لێی ئاگادارنەبێت.

ڕۆحانی وتی: ئەو لایەنەی تۆمارە دەنگییەکەی دزەپێکردووە دژی ئێران و بەرژەوەندی نیشتیمانی گەلە، کەسێک یاخود کۆمەڵێک کەس تۆمارە دەنگییەکەیان لەئەرشیفی حکومەت بردووە و داوامان لەوەزارەتی هەواڵگری کردووە لەو دۆسیەیە بکۆڵنەوە.

ڕۆحانی بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییەی زەریفی بە تێکدانی یەکێتی نیشتیمانی ناوخۆی ئێران هەژمارکرد و داوایکرد ئێران بەتوندی بەبێ بەزەیی مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنە بکات کە تۆمارە دەنگییەکەی بردووە.

ڕۆحانی ئەوەشیخستەڕوو، کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە جێی گومانە، چونکە هاوکاتە لەگەڵ ئەو سەرکەوتنانەی بەهۆی دانوستانەکانی ڤیێناوە بەدیهاتوون.

ڕۆحانی لەکۆتایی قسەکانیدا داوای لەدەسەڵاتی دادوەری و پەرلەمان و میدیاکانی ئێران کرد بەهێمنی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیە بکەن و وتیشی: بەشێک لەو قسانەی لەتۆمارە دەنگییەکەدا باسکراون تێڕوانینی کەسی زەریفن نەک تێڕوانینی گشتی حکومەتی ئێران.

ڕۆژانی ڕابردوو ماڵپەڕی “ئێران ئینتەرناشناڵ” تۆمارێکی دەنگی محەمەد جەواد زەریفی بڵاوکردەوە کە تیایدا کۆمەڵێک لێدوانی گرنگیدابوو لەسەر دۆخی سیاسەتی سەربازی ئێران و ڕۆڵی قاسم سولەیمانی لەقەیرانی وڵاتەکە و دۆسییەکانی ناوچەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا