لە كۆبونەوەی هاوسەرۆکانی یەکێتی و زەریف باسی چیكرا؟

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاشكرایدەكەن، لە كۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەولێر رایانگەیاند، گەیشتن بە ڕێککەوتن لە دانوستانانی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاوڵاتییانی ئێران”.

شەوی رابردوو لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكانی یەكێتی پێشوازیان لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدێکی یاوەری كرد، لە كۆبونەوەیەكدا تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگیان كرد.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بڵاویکردەوە، لەو دیدارەدا گفتوگۆی ورد و ھەمەلایەنەمان کرد لەسەر پێویستیی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان، ھەماھەنگی، کاری ھاوبەش و بەھێزکردنی ھاریکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوان ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پێناو بەرقەرارکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئاسایش لە ناوچەکە.

هاوسەرۆكی یەكێتی وتیشی “جەختمان کردەوە لە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و ئاشتی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستانمان بە فاکتەرێکی گرنگ زانی بۆ پاراستن و ئارامیی دەوڵەتانی دراوسێ، خۆشحاڵی خۆمان نیشاندا لە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و ڕامانگەیاند کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەو دانوستانانە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاووڵاتییانی ئێران کە بە هۆی گەمارۆوە زەرەرمەند بوون”.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پێزانینی خۆی نیشاندا بەرامبەر بەو ڕۆڵە گرنگەی یەکێتیی دەیگێڕێت بە تایبەت لە دوای گۆڕانکاریی و ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبەکە، پێگەی یەکێتیی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە بەهێزتر بووە، هاوكات ئامادەیی وڵاتەکەشی نیشاندا بۆ پەرەپێدانی پەیوندییەکان و یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.

May be an image of 3 people, people sitting and people standing

May be an image of 2 people and people sitting

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا