ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای عێراق لە دیالە درێژەی هەیە

پۆڵەتیك پرێس

ماوەی چەند رۆژێكە لە سنوری پارێزگای دیالە هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە سنوری پارێزگای دیالە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك كردووە بە مەبەستی رێگری كردن لە جموجوڵی داعش لەو سنورە.

كەریم عەلی جێگری پارێزگاری دیالە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو داعش هەستان بە كوشتنی دوو ئەندامی سوپای عێراق و دوو هاووڵاتی مەدەنی كە هەرچواریان سەر بە عەشیرەتی بنی تمیم بوون كە عەشیرەتێكی شیعە مەزهەبن لە سنوری قەزای بەعقوبە، سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی كرد بە ناردنی ئەو هێزە بۆ ناوچەكە.

جێگری پارێزگاری دیالە وتی: هەرچەندە پارێزگای دیالە ناوچەیەكی بەرفراوانە و بە ئاسانی كۆنترۆڵی جموجۆڵی داعش ناكرێت بەڵام، ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە، كاریگەری دەبێت لەسەر جموجوڵەكانیان.

روونیشیكردەوە، تا چەند رۆژی داهاتوو ئۆپەراسیۆنەكەی هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا