لەدەربەندیخان چەند ڕاوچییەک تەقە لەهێزە ئەمنییەکان دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای ئەوەی مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان چوونە دەریاچەی دەربەندیخان، چەند ڕاوچییەکیان بەدیکرد کە سەرقاڵی ڕاوکردن بوون، بەڵام ڕاوچییەکان دەستڕێژی گولـلەیان لە مەفرەزەکە کرد و هەڵهاتن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، چەند ڕاوچییەکیان بەدیکردووە کە لەدەریاچەی دەربەندیخان سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون، کاتێک تێبینی هێزە ئەمنییەکانیان کردووە دەستڕێژی گولـلەیان لێکردوون و پاشان هەڵهاتوون، لەئێستادا گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا بەردەوامە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

ئەوەش هاتووە، لەقەراغی دەریاچەکە توانراوە دەستبگیرێت بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و 11 تۆڕی ڕاوکردنی ماسی و بەلەمێک و چەند ماسییەکی زیندوو کە دەستبەجێ کراونەتەوە ناو دەریاچەکە.

لە پێناو پاراستن و پارێزگاریکردن لەسامانى ماسى، لەئێستادا بەهۆى وەرزى گەرادانان و زۆربوونى ماسى، ڕاوکردن بە هەموو جۆرەکانیەوە قەدەغەیە، بەڵام هەندێک لە هاوڵاتیان بێ گوێدانە ڕێنماییەکان سەرقاڵى ڕاوکردنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا