زێدان ؛ دڵنیام و ناترسم

زێدان ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئیسپانیی ڕایگەیاند زۆر دڵنیام یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بەهێچ جۆرێک سزای ڕیاڵ مەدرید نادات لەڕووی داوەرییەوە بەهۆکاری بەشداریکردنی یانەکەی لە خوولی سوپەرلێگدا .

چەند هەفتەیەک بەر لەئێستا دوانزە یانە بەسەرکردایەتی پێرێز خوولێکی نوێیان ڕاگەیاند بە ناونیشانی سووپەرلیگ بەڵام بەهۆی فشاری زۆر و ناڕەزایەتی بەرفراوان خوولەکە بەناچاری سڕکرا .

ئەوەی جێگەی سەرنجە پێرێز بەسەرۆکی ئەو خوولە دەستنیشانکرا و هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خوولی سوپەرلیگ نەکشاوەتەوە ، لە گۆنگرەیەکی ڕۆژانەوانیدا کە بۆ یاریەکەی چێڵسی بۆی ڕێکخرابوو زێدان ووتی شتێکی زۆر بێ مانا دەبێت گەر ئێمە لەبەر ئەو هۆکار ئێمە دوور بخرێنەوە لە خوولی یانەپاڵەوانەکان .

لە کۆتایدا زێدان ووتی من و یانەکەم لێرەین ئێمە تەنیا بیرمان لای یاریەکەی چێڵسیەوە و بەس ئەوانی تر هیچی پەیوەندی بە ئێمەوە نییە کە چی ڕوودەدات .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا