هەواڵی دیداری ئەمریکا و ئێران لەعێراق دوورە لەڕاستییەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەواڵی دیداری شاندی ئێران و بەڕێوەبەری هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا “سی ئای ئەی” لەعێراق ڕەتکردەوە.

خەتیبزادە بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لەدیداری شاندی ئێران لەگەڵ ولیام پرنز، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی دەکەن هیچ بنەمایەکی ڕاستییان تێدانییە.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیا ئێرانییەکان، پرنز چەند ڕۆژێک بەر لەگەیشتنی شاندی ئێران بۆ عێراق، بەغدای بەجێهێشتووە و لەکاتی گەیشتنی شاندەکە لەبەغدا نەبووە.

ڕۆژی دووشەممە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە عێراق و بڕیارە ئەمڕۆش سەردانی هەرێم بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا