مەزلوم كۆبانی: ئیدارەی خۆسەر لەسەر بنەمای پێكهاتەی خەڵكی ناوچەكە دروستكراوە

پۆڵەتیك پرێس:
مەزلوم كۆبانی فەرماندەی هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات رایگەیاند، هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا “ئیدارەی خۆسەر” لەسەر بنەمای پێكهاتەی خەڵكی ناوچەكە دروستكراوەو بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە.

مەزلوم كۆبانی لەبنكەی نەوتی عومەر لەگەڵ ئەنجوومەنە مەدەنی و سەربازییەكانی دێرەزۆر كۆبووەوەو باسی تیرۆركردنی سێ كەسایەتی دیاری عەرەبی كردو راشیگەیاند، ئەوان هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ رێگری لەو دەستانەی دەیانەوێت دۆخی ناوچەكە تێكبدەن.

عەبدی جەختیشیكردووەتەوە، ئەو كوشتنانەی لە دێرەزۆر ئەنجامدراون ئامانج لێی ناسەقامگیركردن و دروستكردنی ناكۆكی خوێناوی و پەرتكردنی یەكڕیزی نێوان پێكهاتەكانی ناوچەكەیە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرەو قۆناغێكی نوێ هەنگاو دەنێت، كە ئامانج لەو قۆناغەش چارەسەرییەكی سیاسییە لەگەڵ تەواوی پێكهاتەكانی ناوچەكە.

چەند رۆژێك پێش ئێستا لەناوچەیەكی دێرزور چەند كەسێكی نەناسراو تەقەیان لەسێ‌ كەس كردو تیرۆریان كردن، كە ئەوەش جۆرێك پشێوی لەناوچەكە دروست كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا