سەرچاوەیەک: کازمی بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی نزیک لەمستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتیکردەوە کازمی نیازی بەشداریکردنی هەبێت لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی عێراقی ڕایگەیاند، کازمی بەشداری لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ناکات و وتیشی: هیچ کام لەئەندامانی تیمەکەی و کەسە نزیکەکانی لەژێر هیچ ناو و نازناو و پارتێکدا بەشداری ناکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، کازمی هەر لەسەرەتای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختە نەکات و ئەم ڕوونکردەوەیەش لەدوای بڵاوبوونەوەی پروپاگەندە و زانیارییە نادروستەکان لەبارەی نیازی کازمی بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان دێت.

ساڵی ڕابردوو، لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، مستەفا کازمی پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرت و هەتا ئێستا لەو پۆستەدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا