لەتۆمارێکی دەنگی دزەپێکراودا زەریف ناکۆکییەکانی لەگەڵ سولەیمانی دەخاتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی “ئێران ئینتەرناشناڵ” تۆمارێکی دەنگی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە تیایدا کۆمەڵێک لێدوانی گرنگیداوە لەسەر دۆخی سیاسەتی سەربازی ئێران و ڕۆڵی قاسم سولەیمانی لەقەیرانی وڵاتەکە و دۆسییەکانی ناوچەکە.

ئەو تۆمارە دەنگییە بەشێکە لەچاوپێکەوتنێکی سێ سەعاتی کە لەمانگی ئاداری ڕابردوو تۆمارکراوە و بڕیاربوو لەدوای کۆتاییهاتنی حکومەتی ئێستای ئێران بڵاوبکرێتەوە.

زەریف لەتۆمارەکەدا وتوویەتی، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس گوێی لەقسەکانم نەدەگرت، بەنزیکەیی هەموو جارێک کە دەچووم بۆ دانوستان، ئەو دیاریدەکرد چ خاڵێک لەبەرچاوبگرم و لەپێناویدا دانوستان بکەم.

وتیشی: لەگەڵ سولەیمانی لەسەر هەموو شتێک ڕێکنەدەکەوتم، لەبەرئەوەی هەمیشە کە دەمویست لەگەڵ ئەوانی دیکە لەسەر دۆسیەی سوریا دانوستان بکەم، مەرجەکانی خۆی دەسەپاند و منیش نەمدەتوانی بڕوای پێبهێنم، بۆنمونە داوام لێکرد فڕۆکەوانی شارستانی لەسوریا بەکاربهێنێت، بەڵام ڕەتیکردەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکەی ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ، زەریف داوای لەپێشکەشکاری بەرنامەکە کردووە ئەم بەشە کەتایبەتە بە سولەیمانی هەرگیز بڵاونەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لەبارەی سەپاندنی سیاسەتی سوپای پاسداران بەسەر وەزارەتی دەرەوەی ئێران، زەریف ستراتیژی سیستمی حوکمڕانی ئێران بە “جەنگی سارد” وەسفدەکات و دەڵێت: لەبەرژەوەندی گۆڕەپانی جەنگ، قوربانیم بە دیبلۆماسیەتدا زیاتر لەوەی لەبەرژەوەندی دیبلۆماسیەتدا قوربانی بە گۆڕەپانی جەنگ بدەم.

جێیباسە لەم قسەیەدا زەریف مەبەستی لە دەستوەردان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکانە لە ستراتیژی دیبلۆماسی ئێران. لەبارەی هۆکاری دەستوەردانی سەربازی لەبڕیارەکانی حکومەت، زەریف دەڵێت: ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە گۆڕەپانی سەربازی بەسەر ستراتیژی وڵاتدا زاڵبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دوشەممە لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، محەمەد جەواد زەریف سەردانی شوێنی کوژرانی قاسم سولەیمانی کرد لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا