بە ڤیدیۆ..یەکێک لە سەیرترین شتەکان لافاوە لە بیابایان

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بلاوبۆوە کە تیایدا، تەرزەیەکی زۆر پێشان دەدات لە شاری حائلی سعودیە کە ناوچەیەکی بیابانیە، بە شێوەیەکی بەرفراوان ڤیدیۆکە بە ناوی لافاوی بیابان بڵاو بۆوە.

گرتەڤیدیۆکە، پێش ئەوەی ژمارەیەکی زۆر خەڵک بیبینێ  یەکەم جارلە لایەن شارەزای بواری کەش و هەوا شەبیب بن عبدالرحمن بڵاو کرایەوە.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ڕێژەیەکی زۆر تەرزە بە بەهێزی و خێرایی بەخێرایی دێتە خوارەوە بەرەو ناوچەی ڕەقەب لە باشوری ڕۆژئاوای حائلی سعودیە.

یەکێک لەو کۆمێنتانەی لەسەر گرتە ڤیدیۆکە نوسرا ئەوەبوو، ئەمە یەکێکە لە سەیرترین ئەوشتانەی تا ئێستا لەسەر ئەم هەسارەیە بینیومە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا