كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان پوتن و بایدن بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكارێكی كۆشكی كرملن ڕایدەگەیەنێت پێدەچێت كۆبوونەوەی لوتكەی سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆكی ئەمەریكا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە جۆبایدن لە مانگی حوزەیراندا سەردانی ژمارەیەك وڵات بكات و یەكەم وێستگەی ئەو سەردانانەشی بەریتانیا دەبێت.

یوری ئۆتشاكۆڤ، یاریدەردەری سەرۆكی روسیا رایگەیاند: وادەی كۆبوونەوەكە دیاریكراوە بەڵام ناڵێم لە چ ڕۆژێكدایە و تەنها ئەوەندە نەبێت كە لە مانگی حوزەیراندایە.

ئۆتشاكۆڤ باسی لەوەكردووە، ئاماژە لە لایەنی ئەمریكاوە هەیە سەبارەت بە خواستی خۆی بۆ كۆبوونەوەی نێوان پۆتین و بایدن، بەڵام هێشتا گفتوگۆی لوتكەیەكی گونجاو لەسەر ئاستی پراكتیكی نێوان هەردوولا دەستی پێ نەكردووە.

تا ئێستا هەریەكە لە نەمسا و فینلاندە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ میوانداریكردنی كۆبوونەوە لوتكەییەكەی نێوان بایدن و پوتن.

ناكۆكیەكانی روسیا و ئەمریكا لەسەر چەند دۆسیەیەك گەشتوونەتە لوتكە ئەوانیش دۆسێكانی تایبەت بە ئۆكرانیا و چارەنوسی ئەلێكسی ناڤاڵنی سەركردەی ئۆپۆزیسیۆنی روسیا و گوناهباركردنیەتی بە سیخوڕیكردن.

قسەكانی راوێژكارەكەی كرملن لە كاتێكدایە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە ، واشنتۆن سزای نوێی بەسەر ڕوسیادا سەپاند و 10 دیپلۆماتكاری ئەو وڵاتەشی دەركردووە، لە بەرامبەریشدا ڕوسیا 10 دیپلۆماتكاری ئەمەریكای دەركردووە و ڕێگەیشی گرتووە لەوەی ژمارەیەك كاربەدەست لە حكومەتەكەی بایدن بچنە ناو خاكی ڕوسیاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا