سامسۆنگ کۆمپیوتەرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی تایبەت بە بواری تەکنیکی ڕایگەیاند سامسۆنگ خۆی ئامادە دەکات بۆ نەوەیەکی نوێ لە بەرهەم هێنانی کۆمپیوتەر و یەکێک دەبێت لە باشترین کۆمپیوتەرەکان.

سامسۆنگ پێش کۆتای هاتنی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ هەردوو کۆمپیوتەری گالاکسی بوک پڕۆ و گالاکسی بوک پڕۆ٣٦٠ دەخاتە بازاڕەوە.

کۆمپیوتەری گالاکسی بوک پڕۆ وەک کۆمپیوتەرێکی ئاسایی کار دەکات، کۆمپیوتەری گالاکسی بوک پڕۆ٣٦٠ وەک ئامێری ٢:١ واتە وەک لاپتۆپ یان تابلێتیش کار دەکات، کۆمپیوتەرەکان چارەسەرکەری ئینتێڵ کۆر ئای فایف کۆر ئای٧ و چارەسەرکەری وێنەی پێشکەوتوی تێدا بەکارهاتووە، بە سیستمی ویندۆز١٠ کار دەکەن.

کۆمپیوتەری گالاکسی بوک پڕۆ٣٦٠ شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بە قەبارەی ١٣.٣ ئینج، توانای نوشتانەوەی بە گۆشەی ٣٦٠ پلە هەیە، لەڕێگەی قەڵەمی زیرەکەوە دەتوانرێت نوسین و وێنەی لەسەر بکرێت، ئامێرەکە توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی وای فای و فایف جی هەیە.

کۆمپیوتەری گالاکسی بوک پڕۆ شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی ١٥ ئینج، توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ وای فای و ئێڵ تی ئی هەیە، پێکهاتەی کۆمپیوتەرەکە لە ئەلەمنیۆم و پلاستیک دروستکراوە هەروەها تەنکە و کێشی کەمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا