کریستیانۆ بڕیار کۆتایی دا !!

کریستیانۆی پرتووگالی و ئەستێرەی یەکەمی یۆفانتۆس تەواو بێزارە لە یانەکەی و دەیەوێت کۆتایی وەرز یانەکە جێبهێڵێت بەهەر نرخێک بێت .

ماوەیەک بەر لەئێستا ناوی کریستیانۆ جۆین دەکرا بەناوی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بەڵام هەر زوو پێرێز کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێناو ڕایگەیاند ئێمە ڕێزی کریستیانۆ دەگرین بەڵام هیچ نێوانێک نییە لەنێوان ئێمە و کریستیانۆدا .

ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا لەژێر فشارێکی زۆر و گەورەی هاندەرانی یانەی یۆفانتۆسدایە چوونکە پێیان وایە ئاستی ئەستێرە پرتووگالێکە تەواو دابەزیوە هیچ خزمەتێکی یانەی یۆفانتۆسی نەکردوە بەگشتی لەخوولی یانە پاڵەوانەکان بەتایبەت ؛ ئەوەی هاندەرانی زیاتر توڕەکردووە ئەوەیە کە کریستیانۆ لێدانە وەستاوەکان نادات بەهیچ هاوکارێکی بۆ جێبەجێکردن .

نێتفد جێگری سەرۆکی یانەی یۆفانتۆس ووتی ئێمە لە خەمی هاندەران تێدەگەین بەڵام بیرمان لەوە نەکردۆتەوە گرێبەستی ناوبراو هەڵبوەشێنینەوە چوونکە کریستیانۆ بۆ ئێمە زۆر گرنگە ، ناوبراو تا ساڵی 2022 گرێبەستی هەیە لەگەڵ یۆفانتۆس دوای ئەو ماوەیە بڕیار دەدەین چی بکرێت .

ڕۆناڵدۆ دوو نازناوی خوولی بۆ یانەی یۆفانتۆس بەدەست هێناوە بەڵام ناوبراو نەیتوانیوە شتێکی گرنگ لە یانە پاڵەوانەکان بۆ یانەی خانمە پیرەکە بەدەست بهێنێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا