بە ڤیدیۆ..سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات، بە ناوی گالاکسی ئێس ٢٢ ئالترا، پێشبینی دەکرێت کۆمەڵێک تەکنیکی جیاوازی تیادا بەکارهێنرابێت.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو کراوەتەوە، دەردەکوێت سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢ ئالترا، کامێرایەکی بۆ دانراوە کە پێشبینی دەکرێت لە لایەن ئۆڵیمپۆسەوە گەشەی پێ بدرێت، بۆ ئەوەی ئەزمونوونی وێنەیەکی ناوازە پێشکەش بکات، بە تایبەت وێنەی سێلفی.

هەروەها دەتونایت ڤیدیۆ بە بەرزترین کوالیتی تۆمار بکەیت پێی، تایبەتمەندی تەکنیکی زۆر پێشکەوتوتری لەسەر ئاشکرا دەکرێت، قەڵەمی ئێسی تێدایە بە پێشکەوتوتر وەک ئەوەی لە گالاکسی ئێس ٢١ ئاڵترادا هەبوو.

بەپێی بڵاو کراوەکان، سامسۆنگ لە ٪٧٢.٣ی فرۆشتنی مۆبایلی زیرەکی لە کۆریادا بە دەست هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا