سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دەستیلەکارکێشایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەرمینیا، نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕۆژی یەکشەممە لەپۆستەکەی کشایەوە.

پاشینیان وتی: ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەم ڕادەگەیەنم لەپێناو ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 20ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

لەماوەی ڕابردووشدا، نیکۆڵ پاشینیان ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەرمینیا لە 20ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و بەشێوەیەکی فەرمیش لەمانگی نیساندا دەستلەکاردەکێشێتەوە، بەڵام هەتا کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکان لە سەرکردایەتیکردنی حکومەت بەردەوامدەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا