لاهور شێخ جەنگی: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ چارەسەركردنی بریندارانی ڕووداوەكەی بەغدا

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە پەیامێكدا وێرای دربڕینی هاوخەمی بۆ بە بیستنی ڕووداوی نەخوازراوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی شاری بەغدا ئامادەی هەمووهاوكاریەكی بۆ قوربانیانی ئەو روداوە نیشاندا.

شەوی ڕابردوو ئاگر لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەبەغدا کەوتەوە و تائێستاش بەپێی بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش 82 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی بریندارەکانەش گەیشتە ١١٠ کەس.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند: “خەمبار و نیگەران بووین بە بیستنی ڕووداوی نەخوازراوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی شاری بەغدا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

هاوسەرۆكی یەكێتی وتیشی “وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی و یارمەتیدانی بریندارەکان و چارەسەکردن و چاودێریکردنیان لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا