شەش ڕێگا کۆلیسترۆڵ کەم دەکاتەوە لە ڕەمەزاندا

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دەیانەوێت سود لە مانگ ڕەمەزان وەربگرن، تاوەکو بە تەندروستیەکی باشەوە جەژن بکەن و رێژەی کۆلیسترۆڵیان بپارێزن خۆیان لە نەخۆشی دڵ بە دوور بگرن، چونکە بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆ دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ.

چەند ڕێگایەک هەیە کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە ڕیژەی کۆلیسترۆڵت کەم بکەیتەوە.

١-کەم کردنەوەی چەوری ئاژەڵ

باشترە لە چەوری گۆشت خۆت بە دوور بگریت، وەک سەلامی و پێپەرۆنی و سۆسیج، هەروەها گۆشتە سورەکان وەک گۆشتی مانگا و بەراز و بەرخ، هەروەها پێویستە واز لە خواردنی پێستی مریشک و قەل بهێنیت، یاخود بەرهەمە شیرەمەنیەکان کە پرن لە چەوری چونکە رێەی کۆلیسترۆڵ بەرز دەکاتەوە ئەگەر هاتوو خۆشت کۆلیسترۆڵت بارز بوو کاریگەری زۆر خراپ بەجێ دەهێڵێت.

٢-هاوڕێیەتی لەگەڵ ڕیشاڵەکان دروست بکە

ئەو خواردنانەی بە ڕیشاڵ دەوڵەمەند یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ.

٣-ڕێژەیەکی باش سەوزەوات بخۆ

بە لایەنی کەمەوە لە هەفتەیەک دا ژەمێکی بێ گۆشت هەڵبژێرە، هەوڵ بدە سەوزەوات و زەڵاتە بخۆیت.

٤-ئاگاداری کاربۆهیدرات بن

بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە، کەم کردنەوەی کاربۆهێدرات لە ژەمە خواردنەکاندا دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی نەخۆشی دڵ و دەمارەکان و کۆلیسترۆڵ کەم دەکاتەوە.

٥-دابەزاندنی کێش

باشترین هۆکار بۆ دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ، دابەزاندنی کێشە، چونکە ڕەنگە دابەزاندنی تەنها ١٠ بۆ ٢٠ پاوەند کاریگەرییەکی زۆری هەبێت

٦-جوڵەی زۆر

ڕاهێنان و چالاکی وەرزشی رۆژانە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەکان هەروەها کێشت کەم دەکات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا