یوتیوب کار لەسەر دیقەی ڤیدیۆکانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پێگەی یوتیوب ڕایگەیاند، دوو هەلبژاردەی نوێ دادەنێت تایبەت بە بەرزکردنەوەی دیقەی ڤیدیۆکانی، بە تایبەتی لەسەر ئامێرە زیرەکەکان.

هەڵبژاردەی یەکەم ناوی higher picture qualityیە، بۆ پێشاندانی ڤیدیۆکان هاوکاریت دەکات بۆ بینینی ڤیدیۆکان بە دیقەی 720 پێکسڵ.

هەروها هەڵبژاردەی دووەم بە ناوی data saverتایبەتە بە پاکێجەکانی ئینتەرنێت بۆ ئەوەی بیان پارێزێت ڤیدیۆکان بە کوالێتی نزمتر پێشان دەدات کە بریتیە لە 480پێکسڵ.

بەرێوبەرانی یوتیبویش ئاماژە بەوە دەدەن، لەبەر بەرژەوەندی بەکارهێنەرانی پێگەی یوتیوب بەردەوام هەوڵی نوێکردنەوەو دانانی باشترین تایبەتمەندی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا