ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە دەتوانن بەڕۆژوبن؟

پۆڵەتیک پرێس

نەخۆشی دڵ بە یەکێک لە بڵاوترین و مەترسیدارترین نەخۆشیەکان دادەنرێت، ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ١٦٪ی مردن لە جیهاندا بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵەوەیە.

پزیشکێکی پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان دەڵێت: ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە یەکەم جار دەبێت سەردانی پزیشک بکەن و ڕێنمایی وەربگرن دەربارەی ئەوەی بەڕۆژو بن یاخود نا.

پزیشکەکە باس لەوەش دەکات پێش ڕەمەزان و بەڕۆژوبوون ئەو کەسانە دەبێت پشکنین ئەنجام بدەن و پابەندبن بەو ئامۆژگاریانەی لە پزیشکەوە وەریدەگرن.

الصيام آمن لمعظم المصابين بأمراض القلب

پزیشکەکە دەڵێت: پێویستە ڕێژەیەکی زۆر شلەمەنیەکان بخۆنەوە، بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە وشکی و دابەزینی پەستانی خوێن، ئاو سوودێکی زۆری هەیە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ بۆیە پێویستە لەکاتی شکانی ڕۆژوەکەوە تا دوای پارشیو لە هەشت پەرداخ کەمتر نەخورێتەوە، هەروەها دووربکەونەوە لەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە کافاین وەک چا، قاوە و خورادنەوە گازیەکان.

ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە ئامۆژگاری دەکرێن ژەمی ئێوارە واتا دوای ڕۆژو شکاندن بکەن بە سێ بەشەوە بۆ ئەوەی گەدەیان بە یەکجار پڕ نەبێت و کرداری هەرس قورس بێت، کە گاریکەری هەیە بۆ ماسولکەکانی دڵ، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمێکی خۆراکی تەندروست هەڵبژێرن، هەروەها پێویستە دوای ژەمی ئێوارە کاتژمێرێک ڕێبکەن بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن و کێشێکی نموونەی.

پزیشکەکە ئەوەشی خستەڕوو ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانیان قورسە نابێت بەڕۆژوبن، چونکە پێویستیان بەڕێژەیەکی زۆری شلەمەنیەکان هەیە، هەروەها ئەو کەسانەی ڕوبەرووی جەڵتەی ناجێگیر دەبنەوە، یان ئەو کەسانەی پێش شەش هەفتە نەشتەرگەریان بۆکراوە، یان ئەوانەی نەخۆشی بۆماوەی شەکرە، پەستانی خوێن و گورچیلەیەن هەیە نابێت بەڕۆژوبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا