هۆكاری زیادكردنی ئۆپەراسۆنی ھاوپەیمانان ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق رایدەگەیەنێت “بەهۆی زۆربوونی جموجۆڵەكانی داعش ئۆپەراسۆنی ھاوپەیمانان زیادیكردوە و هۆشداریش بەحكومەتی عێراق دەدات”.

عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق بۆ میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی ئاشكراكردووە، لە ماوەی یەك مانگدا 29 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش ئەنجام دراوە، رێگریی لە ئەنجامدانی ٣٦ كردەوەی تیرۆریستی كراوە”.

دەشڵێت “بە ھۆی زیادبوونی جموجۆڵی داعشەوە، ھاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنەكانیان زیاد كردووە، بە تایبەت لە ناوچەكانی تكریت و دیالە و ئەو ناوچانەی جموجۆڵیان زۆرە، ئەگەر حكومەتی عێراق چارەسەری دۆخەكە نەكات، خراپتر دەبێت”.

بەوتەی عەبدولخالق تەڵعەت دەبێت ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە نێوان پێشمەرگە و ھێزی عێراقیدا ھەیە، پڕ بكرێتەوە و ئەگەر پڕ نەكرێتەوە، دەبێ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام لە ئامادەباشیدا بێت، لە كاتێكدا ھەر حاڵەتێك ھەبێت بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە ھەر ھێزێك بیەوێت ئارامیی ھەرێم تێكبدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوودا رێككەوتنێكی هاوبەش لەنێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بۆ دروستكردنی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان ئەنجامدرا، بەڵام تائێستا ئەو رێككەوتنە جێبەجێ نەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا