ئەردۆغان: شوێنێک لەتورکیا و عێراق و سوریا بۆ پەکەکە نییە

پۆڵەتیک پرێس

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، هیچ شوێنێک بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لەداهاتووی تورکیا و عێراق و سوریادا نییە.

میدیای تورکی بڵاویکردەوە، ئەردۆغان پەیوەندی بە ناوەندی سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان کردووە و وتویەتی: ئامانجی تورکیا کۆتاییهێنانە بەو “تیرۆرە”ی لەسەر سنورەکانی باشوری وڵاتەکەمان هەیە.

بەیانی ڕۆژی شەممە، توركیا به هێلیکۆپتەر هێزەکانی خۆی له‌ زناری كێسته‌ و دوو شوێنی دیكه‌ی سنوری ناحیه‌ی كانی ماسێ سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی و پارێزگای دهۆك جێگیركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا