كازمی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی پارێزگای دیالە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەو هێرشانەی لەچەند رۆژی رابردوو لە دیالە ئەنجامدران، مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمنی و حكومی ڕەوانەی ئەو پارێزگایە كرد .

ئامانجی شاندەكە بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەیە لە ڕووداوەكانی ئەم دواییە و زانینی بارودۆخی ئەمنی پارێزگاكە.

شاندەكە پێكهاتووە لە هەر یەك لە جێگری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ، وەزیری ناوخۆ، وەزیری پەیوەندییەكان، وەزیری تەندروستی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، فەرماندەی هێزە زەمینیەكان، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ هەواڵگری و پۆلیس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا