نۆکیا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

نۆکیا ئەمساڵ پەرەی داوە بە بەرهەمەکانی، دەستی کردووە بە بەرهەم هێنانی کۆمەڵێک ئامێری زیرەک، لەناویاندا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت بە تایبەتمەندیەکی زۆر و نرخی ڕکابەری.

مۆبایلی نوێی نۆکیا سی٢٠پێکهاتەکەی لە پلاستیک و کانزا دروستکراوە بەرگەی پیسی و شێداری دەگرێت، دووریەکانی ١٦٩.٩/٧٧.٩/٨.٨ ملیمە، کێشەکەی ١٩١ گرامە.

صورة

شاشەکەی لەجۆری ئای پی سی ئێڵ سی دیە بە قەبارەی ٦٠٥٢ ئینج، دیقەی پیشاندانەکەی ١٦٠٠/٧٢٠ پێکسڵە، شەپۆلەکەی ٩٠ هێرتزە، تێکڕای ڕووناکیەکەی ٢٦٩ مۆمە.

چارەسەرکەری یونیسۆک ئێس دی ٩٨٦٣ ئەی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی ٥٢ ئێم سی ٢ ی تێدا بەکارهاتووە، ڕامی مۆبایلەکە دوو جۆرە یەک یان دوو گێگابایتە، هەروەها میمۆریەکەشی دوو جۆرە ١٦ یان ٣٢ گێگابایتە و لەڕێگەی کارتی مایکرۆ ئێس دی ئێکس سی یەوە دەتوانرێت زیاد بکرێت.

دیقەی کامێرا بنەڕەتیەکەی پێنچ مێگاپێکسڵە، توانای پیشاندانی ڤیدیۆی HD هەیە بەتێکڕای ٣٠ چوارچێوە لە چرکەیەکدا، دیقەی
کامێرا سێڵفیەکەشی پێنچ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

مۆبایلەکە دەرچەی مایکرۆ یو ئیس بی ٢ ی تێدا بەکارهاتووە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، سیستمی جی پی ئێسی تێدایە بۆ دیاریکردنی شوێن، خێرای پاتریەکەی ٣٠٠٠ میلی ئەمپێرە، بڕیارە نرخی مۆبایلەکە کەمتر بێت لە ١٠٠ دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا