سوودەکانی خواردنی بادەم لە ڕەمەزاندا

پۆڵەتیک پرێس

خواردنی چەرەسات لە ڕەمەزاندا سوودێکی زۆری هەیە، بادەمیش یەکێکە لەو چەرەسانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی لەش و پێست و قژ هەیە.

سوودەکانی خواردنی بادەم لە ڕەمەزاندا:

-یارمەتی کرداری هەرس دەدات
بادەم سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ڕیشاڵەکان، خواردنی مشتێک بادەم یان خواردنەوەی کوپێک شیری بادەم یارمەتی جوڵەی کرداری هەرس دەدات، هەروەها یارمەتی بەکتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە دەدات.

-یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات
لەکاتی بەڕۆژوبوندا پێست وشک دەبێتەوە، چارەسەری ئەمەش بەکارهێنانی شێدارکەرەوەیە کە لە بادەم دروست کرابێت بۆ ڕەونەقدارکردنەوەی پێست.

-بەرگری لەش بەهێز دەکات
بادەم دەوڵەمەندە بە چەوریە سوودبەخشەکان، پرۆتینەکان و دژەئۆکسانەکان، ئەم تایبەتمەندیانەش یارمەتی تەندروستی خانەکان دەدات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

-کۆلیستڕۆڵی خوێن دادەبەزێنێت
بادەم یارمەتی دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات.

-توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە
توێژینەوەکان دەریدەخەن خواردنی بادەم ڕێژەی شەکری خوێن و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

-پەستانی خوێن دادەبەزێنێت
بادەم دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم، یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.

انخفاض ضغط الدم.. إليك الأسباب والأعراض وسبل العلاج | الكونسلتو

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا