توركیا بەقووڵایی 30كم چەكە قورسەكانی هێناوەتە ناو خاكی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس:

هێزێكی نوێی سوپای توركیا رۆژی پێنج شەممە 20 ئاب گەیشتە ناوچەی برادۆستی باكووری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بە “پۆڵەتیك پرێس” هێزە نوێیەكەی سوپای توركیا چەكی قورسی تۆپ و هاوەنیان پێبووە، ئەمە جگە لە دەیان ئۆتۆمبیلی سەربازی هەمەر، كە پێشڕەی هێزەكەیان كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، هێزە نوێیەكەی توركیا لەبەرزاییەكانی زاران و دێل و كۆرسیۆ خواكورك‌و ئاودل جێگیركراون، كە ئەو ناوچانە نزیكەی 30 كم قووڵایی ناو خاكی هەرێمی كوردستانن.

ئەمە لەكاتێكدایە، سوپای توركیا بەردەوامە لەهێرشە ئاسمانی‌و زەمینییەكانی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا