چارەنووسی هاری کەین بۆ یاری کۆتایی یەکلای کرایەوە

ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام ڕایگەیاند سەرکێشی بە یاریزان هاری کەین ناکەین لە یاری کۆتایدا بەرامبەر یانەی مانچستەرسیتی چوونکە ئەگەری هەیە پێکانەکەی قورستر بکات .

بڕیارە سبەینێ لە یاری کۆتایی جامی گاراباو یانەی تۆتنهام ڕووبەری یانەی سیتزن بێتەوە ، هاندەرانی تۆتنهام بۆ ئەم وەرزە تەنیا چەنس هەیان بێت بۆ بردنی نازناوێک لەم وەرزەدا ئەم یارییە کۆتاییە بەڵام لە بەختی ئەوان بەشداریکردنی کەین تەواو قورەسە بەهۆی پێکانەوە .

هاری کەین ماوەیەک بەر لە ئێستا بەرامبەر یانەی ئیفەرتۆن بەهۆی پێکانەوە بەناچاری ماڵئاوایی لەیاریگاکرد ، دواتر بەرامبەر یانەی ساوسامتۆن نەیتوانی بەشداری بکات ، یانەی تۆتنهام کۆتا نازناو ساڵی 2008 بەدەستی هێناوە ئێستا چاویان لەوەیە نازناوێکی دیکە بەدەست بهێنن بەڵام چەنسیان لاوازە چوونکە ڕکابەرەکەیان یانەی سیتیە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا