ژنان دەستدرێژیان ئیدانە کرد، هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کرد

دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی خەڵکی شاری ئێلح لە لایەن سەربازێکی دەوڵەتی تورکیا بە ناوی موسا ئۆرهانەوە، لە ئەستەنبول شەرمەزار کرا، بەڵام هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە چالاکیەکە و ٤ ژن دەستگیر کران.

 

چالاکیی ئیدانەکردنی دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، لە لایەن ئەندامانی رزگاریی ژنانەوە لە گۆڕەپانی تەقسیمی شاری ئەستەنبول بەڕێوە چوو.

 

چالاکەوانان لە چالاکیەکەدا داوایان کرد، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو سەربازە کە ناوی                      (موسا ئۆرهان)ە  بکرێت کە دەستدرێژی کردبووە سەر ژنێکی خەڵکی شاری ئێلح و دوای ئەو رووداوەش، ئەو ژنەی دەستدێژی کرابوە سەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

ژنان پانکارتی “سیستمی سەردەستی پیاو، بکوژی ئیپەکە’ یان بەرز کردەوە و دروشمی “لێپرسینەوە لە بکوژەکان دەکەین” و “دەوڵەتی پیاوسالار دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت”   یان وتەوە.

 

لە کاتی بڵاوکردنەوەی لێدوانێکدا، هێزەکانی پۆلیسی تورک هێرشیان کردە سەر چالاکیی ژنان و ٤ ژنی چالاکیان  دەستگیر کرد. ناوی ئەو ژنانەی دەستگیر کراون بریتیە لە، باشاک یەشیلۆت، گامزە تاشچی، بێریڤان کورت و بورجوگول چوبوک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا