پۆڵەتیك پرێس
تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد، گرێبەستێكیان بۆ كڕینی چوار ملیۆن و 500 ژەمە ڤاكسین لە جۆری فایزەر واژۆكردووەو بەشێكی بەر كوردستان دەكەوێت.
نوسینگەی حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق ئاشكرایكرد، گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیای فایزەر كردووە تاوەكو بڕی چوار ملیۆن و 500 هەزار ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان لێ بكڕن.
ئاماژە بەوەشكراوە، عێراق هەر ڤاكسینێك بكڕێت ئەوا پشكی هەرێمی كوردستانی تێدایە، بۆیە لەو چوار ملیۆن و 500 هەزارە، زیاتر لە 250 هەزار ڤاكسین بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت.
ئێستا سێ جۆر لە ڤاكسین لە عێراق هەن كە ئەوانیش بریتین لە ڤاكسینەكانی ئەسترازێنیكا، فایزەر و سینۆفارم.
ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرەڕای گەشتنی ڤاكسین بۆ عێراق و هەرێم، بەڵام هێشتا بەشێك لە هاوڵاتیان بە گومان لە سەلامەتی بەكارهێنانی ئەو ڤاكیسنانە.
لەماوەی رابردودشدا چەندینجار بەرپرسانی تەندروستی دڵنیاییان لە سەلامەتی بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینانە داوە.