وێنەی “خەمۆکی” بووە خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی

پۆڵەتیک پرێس

ئارسینی نیسکۆدیمۆڤ وێنەگری روسی بووە خاوەنی خەڵاتی پێشبڕکێی “Welcome Photography Prize 2020″ی نێودەوڵەتی، بە وێنەیەک کە رەنگدانەوەی کاریگەریەکانی تەندروستییە لەسەر مرۆڤ و کۆمەڵگا.

لەدوای ئەوەی وێنەگران، پزیشکان، زانایان و میدیاکاران چوونە پێشبڕکێکەوە، لیژنەی هەڵسەنگاندن بڕیاریدا خەڵات بداتە براوەی پێشبڕکێکە.

وتەبێژی لیژنەی هەڵسەنگاندنەکە رایگەیاند، نرخی ئەو خەڵاتە ١٥ هەزار جونەی ئیستەرلینی دەبێت، ئەو وێنەگرە روسیە ٣٨ ساڵە کە خەڵکی مۆسکۆیە، لەدوای بڵاوکردنەوەی زنجیرە وێنەیەک بە ناونیشانی “زیندانی دەروونی”، بووە خاوەنی خەڵاتەکە.

لە سەروو ئەوەشەوە، وێنەگرەکە بە وێنەی “تەندروستیی دەروونی” بووە خاوەنی خەڵاتێکی دیکە بە بەهای هەزار و ٢٥٠ جونەی ئیستەرلینی.

وێنەگرەکە لە باسی وێنەکەدا رایگەیاند، “قسەکردن لەسەر خەمۆکی کارێکی سەختە، بۆیە هەوڵمدا وێنەی بگرم، هەر بۆیە لە ساڵی ٢٠١٨دا و لەماوەی نیشتەجێبوونم لە مۆسکۆ و میسڕ دەستمکرد بە پرۆژەیەکی وێنەگری لەژێر ناونیشانی “زیندانی دەروونی.”

لە ١٩ی ئابدا و لەمیانی رۆژی جیهانی نێودەوڵەتی وینەگرتن، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا خەڵاتی پێشبرکێکە دابەشکرا و ئارسینی نیسکۆدیمۆڤ وێنەگری روسی بووە براوەی خەڵاتەکە.

Intimate mental health series wins Wellcome Photography Prize 2020

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا