سەرنجێک لەسەر یادو بیرەوەری رۆژنامەگەری کوردستان

ڕێبین عومه‌ر

سەدو بیستو سێ-ساڵ بەسەر یادو بیرەوەری رۆژی رۆژنامەنوسانی کوردستان تێدەپەڕێت؛ تا ئێستا بەداخەوە رۆژنامەنوسان وەک پێویست رێزلێگیراو نین و زۆرکاتیش لەبەرداشدا لەبەردەم مەترسی گەورەدان مەترسییەک کە دەگاتە کوشتنی فیزیک و تیرۆری جەستەی؛ سیستمی سیاسی کە مۆنۆپۆڵی ژیانی گشتی کردوە؛ وەک دەسەڵاتی چوارەم مامەڵە لەگەڵ کارو پیشەی رۆژنامەنوسی ناکات و بەردەوام “ماف زەوتکراو پێشێلکاریان لە هەمبەر دەکات”؛
کەیسی زیندانیکردنی چالاک و رۆژنامەنوسانی بادینان.. گەواهیدەری ئەو حەقیقەتە تاڵەیە کە بۆ دەم کوتکردنی رۆژنامەنوسان دەسەڵات هاوشێوەی مەحکەمەی سەورەی رابردووی بەغداد تۆمەت دادەتاشێت؛ ئەو دیدە بۆ دەم کوتکردنی رۆژنامەنوسان، فاشیەت بەدوای خۆی دەهێنێت..!
تائێستا.. زامنی ماف و ئازادی کارکردن و حەقی پیشەی بۆ رۆژنامەنوسان دابین نەکراوە؛ هەرکات دەستبراوە بۆ هەڵماڵینی پەردەی ژورە تاریکەکان ئەوا مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە؛ وەک کەیسی تیرۆری شەهیدان( عوسمان عوزێری، عەبدولخالق مەعروف، سۆران مامە حەمە، زەردەشت عوسمان و کاوەگەرمیانی) و زۆر قوربانی رێگەی ئازادی رادەربڕین.
لەم رۆژەدا، گرنگە خاوەن کارو پارتی سیاسی و حکومەت گشت ئەو شوێنانەی کە بەرکەوتەیان لەگەڵ کاری رۆژنامەنوسی هەیە؛ بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنوسان بکەن و ئەوپیشەیە بەگرنگ ببینن.
بەداخەوە بەهۆی دۆخی دارای رۆژنامەنوسان بەدەست خراپی گوزەرانیانەوە دەناڵێنن، و لە لایەن خاوەنکارەکانیانەوە حەقیان نەپارێزراوە و لە بەردەم میزاجی بەڕێوبەرەکان و قوتبڕاندان.
هیچ جیهەتێکیش بە سەندیکاوە نییە..!
تا پارێزوانی حەق و حقووقی رۆژنامەنوسانی کوردستان بکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا