دواجار خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسالۆنا بێ دەنگی شکاند سەبارەت بە مانەوە و کشانەوەی بارسا لە خوولی سوپەرلیگ .
لەمیانەی لێدوانێکدا بۆ کەناڵی tv3ی ئیسپانیا لاپۆرتا ووتی ئێمە یانەیەکی خاوەن مێژووین ، ئێمە هەر بڕیارێک بدەین بە ڕاوێژ دەبێت لەگەڵ ئەندامانی یانەکە و ڕایی هاندەرانی بارساش زۆر بەهەند وەردەگرین ، لاپۆرتا ووتی هەموو پێشبڕێکیەک پێویستە لەسەر سوودی بنەمای گشتی بێت نەک تایبەت ، ئێمە گفتو گۆ دەکەین لەگەڵ یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپێدا دەکرێت شتەکان هەمووی بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن .
لاپۆرتا زیاتر دەڵێت ؛ ڕاستە فشارئ تووند هەیە لەسەر یانەکە بەڵام تا ئێستا ئێمە تا ئێستا بەردەوامین لەپاڵەوانێتی سووپەرلیگ چوونکە بارسا پێویستی بەدابینکردنی بودجەیە ، پێویستە ئێمە وەک بارسا وەبەرهێنان بکەین تا ئەوەی بتوانین بەردەوام بین .
لە کۆتایدا لاپۆرتا ووتی گەر زۆرینەی ئەندامانی بارسا کۆک بن ئەوە بەردەوام دەبین لە سووپەرلیگ .