وەزارەتی كشتوكاڵ زیاتر لە 300 ملیۆن دینار بۆ جوتیاران دابیندەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم دەرمانی قڕکەری سن و کیسەلە بێبەرانبەر بۆجوتیاران دابین دەكات.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، وەزارەتەكەیان لە پێناو پارێزگاری و پاڵپشتی بەرهەمی ناوەخۆیی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بڕی سێسەد و 34 ملیۆن و 500 سەد هەزاری بۆ كرینی دەرمان تەرخان کرد.

وتیشی،” پارەیە لەسەر پارەی %2 ی بنەتۆی گەنمی جوتیاران بە خۆڕایی بڕیاری لەسەر دراوە بۆ مەبەستی دابین کردنی دەرمانی قڕکەری سن و کیسەلە لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ئەمساڵی جوتیاران”.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بەوەشداوە، ئەولەوێیەتی یەكەم لەكڕینی دەرمانی قڕكەری سن و كیسەڵە بۆ ئەو ناوچانەیە کە بەڕێژەیەكی بەرچاو ئەو جۆرە مێروانەی تێدا بڵاو بۆتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک