سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ مۆبایلێکی نوێ بە تایبەتمەندی نوێ و نرخی ڕکابەری دەخاتە بازاڕەوە.

مۆبایلی گالاکسی ئێم ٤٢ پێکهاتەکەی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی بگرێت، کێشەکەی ١٩٣ گرامە و دووریەکانی ١٦٤/٧٥.٩/٨.٦ ملیمە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی ٦.٦ ئینج و دیقەی پیشاندانی ١٦٠٠/٧٢٠ پێکسڵ، شەپۆلەکەی ٩٠ هێرتزە، تێکڕای ڕووناکیەکەی ٢٦٦ مۆمە.

هاتف 5G بسعر مقبول من سامسونغ سيرى النور قريبا

مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٥+٥+٨+٤٨) مێگاپێکسڵ هەیە، توانای پیشاندانی ڤیدیۆی 4K هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی ٢٠ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

چارەسەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٧٥٠ جی فایف جی پێشکەوتووی بە تەکنیکی هەشت نانۆمەتر تێدا بەکارهاتووە، ڕامی مۆبایلەکە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە و بەهۆی کارتی مایکرۆ ئێس دی ئێکس سی یەوە دەتوانرێت زیاد بکرێت.

هاتف 5G بسعر مقبول من سامسونغ سيرى النور قريبا

مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید١١ کار دەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی ٥٠٠٠ میلی ئەمپێرە، نرخەکەی بەنزیکی ٢٥٠ یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا