سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت، بە ناوی گالاکسی ئێم ٣٢، خێرایی باتریەکەی ٥٨ هەزارو ٣٠ میلی ئەمپێرە.

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ

شاشەی مۆبایلەکە لە جۆری سوپەر ئامۆلید دروست کراوە بە پێوانەی ٦.٤ ئینج بە دیقەی ٩٠ هێرتز، کامێرای سەرەکیەکەی دیقەی ٦٤ مێگاپێکسڵە، هەروەها مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کاردەکات.

بەپێی بڵاو کراوەکان مۆبایلەکە لە کۆتایی مانگی نیسان دەخرێتە بازاڕەکانەوە، بەڵام تائێستا نرخەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت نرخەکەی وەک ئەی ٣٢ بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا