ماکێنزی: کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق نابینم

پۆڵەتیک پرێس

کێنیس ماکێنزی، سەرۆکی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا کە بەرپرسە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانینا بەوەدا کە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لەداهاتوودا لەعێراق نابینێت.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی زە ناشناڵی بەریتانی لەزاری ماکێنزییەوە بڵاویکردەوە، ئەو دوو هەزار و 500 سەربازەی لەعێراقدان، لەڕووی ڕاوێژکارییەوە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن نەک سەربازی.

وتیشی: بۆیە پێناچێت ئەو ڕێککەوتنەی لەناو دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراقدا هەیە ببێتەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق.

ساڵی رابردوو ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، لەئێستاشدا بەشێکی زۆری هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق داوای چوونەدەرەوەی سەرجەم هێزە بیانییەکان لەسەروو هەمووشیانەوە ئەمریکا لەعێراق دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا