بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی مردنی لە ناکاو

پۆڵەتیک پرێس

سێرجی ئیڤانۆڤ بەڕێوبەری بەشی نەخۆشیەکانی دڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی مۆسکۆ وتی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە گەنجاندا دەبێتە هۆی مردن.

بە پێی وتەکانی ئەو پزیشکە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ماسولکەکانی جەستە، بە پلەی یەکەمیش لەسەر نەخۆشیەکانی مێشک و دڵ و گورچیلە.

هەروەها دەبێتە هۆی توشبوونی چەندین کێشەیتری تەندروستی وەک، کەم بوونەوەی توانای مێشک، هەروەها هۆکارێکی سەرەکیە بۆ توشبوونی دڵ بە نەخۆشی درێژ خایەن،  هەروەها ڕەنگە گوێنەدان بە تەندروستیت و توشبوونت ببێتە هۆی مردنی لە ناکاو ئەگەر هاتوو گەنجیش بویت.

پزیشکەکە ئاماژە بەوەش دەدات، قەڵەوی و خواردنی ناتەندروست هۆکارە بۆ توشبوونت بە بەرزی پەستانی خوێن، باشترە لە خواردنی ناتەندروست چەوری زیاد دووربکەوێتەوە بۆ ئەوەی ئەگەری توشبوونت بە بەرزی پەستانی خوێن کەم بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا