ئاسایشی هەرێم تۆڕێكی گەورەی داعش دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە تۆڕێكی گەورەی داعشیان دەستگیركردووە، كە لە 22 “تیرۆرست” پێكدێن و لە سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ و سەیدسادق دەستگیركراون و لە نێویاندا والی فەلوجەی داعش دەستگیركراوە.

لە راگەیەنراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە: دەزگای ئاسایشی هەرێم پیلانێكی تیرۆریستانی داعش ئاشكرادەكات كە لە خۆڕێكخستن و ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆریستی بوون و لە 22 هەڵمەت و ئۆپەراسیۆنی جیاجیادا لە سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ و سەیدسادق و پشدەر 22 تیرۆریست دەستگیردەكەن و رووبەڕووی یاساو دادگایان دەكەنەوە، كە یەكێكیان تیرۆریستی هەرە تاوانبار ئەبو عەلی جومەیلی والی فەلوجە یە كە بەناسنامەی ساختەوە هاتبووە سنوری هەرێمی كوردستان”.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە :” پاش لێكۆڵینەوەو وەرگرتنی وتەی تیرۆریستان و داننان بە تاوانەكانیان ئاشكرایانكرد، پیلانیان بووە چەند شانەیەكی نەنوستووی داعش دروستبكەن لە هەرێم و خۆیان بۆ چەند كردەوەیەك ئامادەبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا