خەوتنی دوای پارشێو زیانی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

دوای پارشێو بەشێکی زۆری کەسەکان یەکسەر دەخەون، ئەمەش خویەکی خراپە و دەبێتە هۆی نەخۆشیە ترسناکەکان وەک، نەخۆشیەکان و جەڵتەی دڵ، نەخۆشیەکانی قۆلۆن و جگەر.

پزیشکێکی پسپۆڕ لە بواری نەخۆشیە هەناویەکان و کرداری هەرس دەڵێت: ئەو کەسانەی دوای پارشێو یەکسەی دەخەون ئەگەری توشبونیان بە جەڵتەی دڵ زیاترە و هەندێک جاریش لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.

پزیشکەکە باس لەوەش دەکات ئەو خوە خراپە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە جەڵتە زیاد دەکات، بۆیە پێویستە دوو کاتژمێر دوای پارشێوکردن چاوەڕێ بکەیت پاشان بخەویت.

دوای پارشێو کردن پێویستە هەموو کەسێک دوو کاتژمێر چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی خواردنەکە هەمووی هەرس بێت، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کێشەی قۆلۆنیان هەیە، بۆ ئەوەی توشی هەوکردن و سک ئاوسان نەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا