ئەلفێز تکایە تۆپی پێ تێک مەدەن

ئەم بابەتە 128 جار بینراوە

دانی ئەلفێز بەرگریکاری پێشتری یانەکانی بارسا و پاریس سانجێرمان و ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل لەسەر سوپەرلیگ هاتە دەنگ .

دانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی خۆی و مێسی دانا و نوسیویەتی تۆپی پێ کایەکی گرنگە هەمیشە هۆکاری گۆڕانکاری بووە و جێژی تایبەتی دەبەخشێت بەژیان .

هەروەها دەربارەی سوپەرلیگ ووتی ئەوانە کەسێکن تەنیا پارە و لایەنی مادی دەبینن بەڵام دڵنیابن ناهێڵین کڵاو بکەنە سەرمان و ناهێڵین تۆپی پێ بکە مادیات وە داواکارم واز بهێنن و تۆپی پێ تێک نەدەن .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک