عێراق وادەی داخستنی کۆتا خێمەی ئاوارەکان ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەمنزیکانە دوایین خێمەی ئاوارەکان دادەخرێن و بەمەش کۆتایی بەشەپۆلی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و داخستنی خێمەکانیان دێت.

لەبەیاننامەیەکی حکومەتی عێراقدا هاتووە، لەئێستادا تەنیا دوو کەمپی ئاوارەکان ماون کە ئەوانیش دەکەونە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار، بەپێی قسەی ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، پلان هەیە تا لەماوەیەکی کورتدا دابخرێن.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، پلانی داخستنی خێمەکان پەیوەستە بەدابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەکییەکان و بوژاندنەوەی ژێرخان و دووبارە بنیادنانەوەی ئەو ماڵ و یەکە نیشتەجێبوونانەی ڕووخاو و تێکدراون هەتا بارودۆخێکی گونجاو بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان بڕەخسێنرێت.

بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان ترسیان لە گەڕانەوە هەیە بەهۆی بەردەوامی توندوتیژی لەناوچەکانیان و بونیادنەنانەوەی ماڵە ڕوخاوەکانیان و نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەکی وەک کارەبا و ئاو و چاودێری تەندروستیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا