بۆیەكەمجار وەزیری ناوخۆ باس لە هێرشی سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار باس لە هێرشەكەی سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەكات و دەڵێت ” بەكارهێنانی درۆن بۆ هێرشی سەر فرۆكەخانەی هەولێر كارێكی مەترسیدارە”.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: “تیرۆرستان بۆ تێكدانی سەقامگیری هەرێم هێرشیان كردە سەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئەنجامدەرانی هێرشەكەش لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانە و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن”.

وەزیری ناوخۆ وتیشی “رێككەوتنی شنگال جێبەجێنەكراوە و داعش بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەگوازێتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامارەكانی”.

بەوتەی رێبەر ئەحمەد، جموجوڵەكانی پەكەكە زیانی بە هاووڵاتیان گەیاندووە و پێویستە چیتر كێشە بۆ هاووڵاتیان دروستنەكات، هاوكات لەبارەی رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی هەرێم دەڵێت ” كوشتن و خۆكوشتن بۆتە دیاردە”.

شەوی 14ی نیسان هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر،هاوكات سێ موشەک ئاراستەی سەربازگەی تورکیا لە ناحیەی زێلکان سەر بە قەزای شێخان کران، لە ناوەراستی مانگی شوباتیشدا بارەگای هێزەكانی هاوپەیمانان و فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر موشەك بارانكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا