روسیا 200 چەكداری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای كوشت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بەرگری روسیا ئاشكرایدەكات، بەهۆی بۆردومانكردنی چەند پێگەیەكی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا 200 چەكداری داعش كوژران.

ئەنجومەنی گەلی سوریا ڕۆژی 26 ی مانگی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا دیاریکردووە، هێزەکانی دژە حکومەتیش ویستویانە بە پیلانێک بەربەست بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیەكە دروستبكەن.

وەزارەتی بەرگریی روسیا لە بەیانامەیەكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی كۆكردنەوەیزانیاری لەسەر جوڵەی هێزەکانی دژە حکومەت لە نزیک پالمێرا و باکوری ڕۆژئاوای سوریا، بۆردومانی پێگەی ئەو هێزانە کراوە و لە ئەنجامدا 200 چەكداری ئەو هێزانە كوژراون و 24 ئۆتۆمبیل و سەدان کیلۆگرام مادەی تەقینەوە لەناوبراون.

بەوتەی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ڕێگری لەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆن نەکرایە، هێرشەکانیان سوریای دەخستە دۆخێکی دیکەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا