وەزیری شەهیدان: عێراق نەچووەتە ژێرباری  پرسی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، تائێستا حكومەتی عێراق نەچووەتە ژێرباری پرسی قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید، لەكاتێكدا بەپێ ی ماددەی ١٣٢ ی دەستوری عێراق،حكومەتی ناوەند پابەند كراوە بە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس و هەروەها گەشەپێدانی ناوچە كارەساتبارەكان.

لەبارەی پرسی چاكسازیشەوە عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی،” پرۆسەی چاكسازی پرۆسەیەكی بەردەوامە و لە پەرلەمانی كوردستانەوە یاسای تایبەتی بۆ دەركراوەو ئێمەش وەكو وەزارەتی كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەردەوامین لە جێ بەجێكردنی یاساكە بە ئامانجی هێنانەدی دادپەروەریی.

وەزیری كارووباری شەهیدان و ئەنفالكراوان جەختی كردەوە لە سەر خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و هاووڵاتی و بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی و زیندانیانی سیاسی و تاقانەكانی جینۆساید و قوربانیانی جینۆساید بەگشتیی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا