زیانەکانی نوستنی ڕاستەوخۆ دوای پارشێو

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لەو هەڵانەی لە لایەن زۆر کەسەوە ئەنجام ئەدرێت ئەوەیە، لە دوای پارشێوە ڕاستەخۆ دەخەون کە ئەمەش زیانێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت هیچ نەبێت ئەبێت بۆ ماوەیەک بوەستن تاوەکو جەستە لە ماددە زیانبەخشەکان پاک ببێتەوە.

زیانەکانی نوستن دوای پارشێو ڕاستەوخۆ بریتیە لە

١-بەپێی وتەی پزیشکەکان پارشێو کردن سودی خۆی هەیە، بە تایبەت ئەگەر وەک نانی بەیانی پەنیر و هێلکەو چا بخۆی چونکە دەتوانن تەواوی ڕۆژەکە وزەی لەشت دابین بکەن، بەڵام ڕاستەوخۆ نوستن دوای پارشێو زیانی هەیەو دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش.

٢-ڕاستەو نوستن دوای پارشێو توشت دەکات، بە نەخۆشیەکانی دڵ و جگەر و قۆڵۆن، باشتر وایە کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر دوای پارشێو بخەویت بۆ ئەوەی خواردنەکە هەرس بکەیت.

٣-نوستن ڕاستەوخۆ دوای پارشێو توشی نەخۆشی ڕیخۆڵەکانت دەکات و دەبێتە هۆی هەکردنیان، بە درێژایی ڕۆژەکە هەست بە نائاسودەیی دەکەیت.

٤-هەروەها پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن نوستن بە گەدەی پڕەوە، زیان بە سییەکان دەگەیەنێت و کاریگەری دەکاتە سەر کرداری هەناسە دان، بە تایبەت لە کاتی نوستن دا.

٥-بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن و هەرس کردنی خواردنەکان باشتر وایە بجوڵێن، تاوەکو توشی لەش قورسی و نا ئاسودەیی نەبن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا