پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی پەرلەمانی سوریا بڕیاریدا ڕۆژی 26 ی ئایاری داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت و لە ئەمڕۆوە دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ئەو پۆستە كردەوە.
حەمۆدا سەباغ سەرۆكی پەرلەمانی سوریا رایگەیاند: ئەو كەسانەی بە نیازی خۆكاندیدكردنن بۆ سەرۆكایەتی سوریا لە ئەمڕۆ دووشەممە 19 ی نیسانەوە بۆ ماوەی 10 رۆژ دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن.
سەرۆكی پەرلەمانی سوریا ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی 20 ی ئایار پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەو سوریاییانەی لە دەرەوەی وڵاتن بەڕێوەدەچێت.
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا لە كاتێكدایە كە بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری ئێستای سوریا كە 21 ساڵە لەو پۆستەدایە بۆ جاری چوارەم خۆی كاندید دەكاتەوە.