ڕێژەی هەژاری لەعێراق بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی هەژاری لەوڵات بۆ %27ی دانیشتووان بەرزبووەتەوە.

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ڕایگەیاند، لەدوای زیادکردنی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار، هەڵئاوسان بەڕێژەی %4.9 بۆ %5 بەرزبووەتەوە، هاوکات، ڕێژەی هەژاری بۆ %27ی دانیشتووانی عێراق زیادیکردووە.

هنداوی ئەوەشی ئاشکراکرد، وەزارەتی پلاندانان بەلەبەرچاوگرتنی ئەو قەیرانە ئابوری و تەندروستییانەی هاوڵاتیانی عێراقی پیادا تێپەڕیوون و بووەتەهۆی زیادبوونی ڕێژەی هەژاری و بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵکشانی ئابوری، لەدانانی پلانی چاکسازی تەواوبووە.

وتیشی: تەمەنی پلانی چاکسازی و چاکبوونەوە دوو ساڵە و لەمساڵ هەتا ساڵی 2023 دەخایەنێت و بە سێ ڕێگا جێبەجێدەکرێت.

هنداوی لەباسی ڕێگاکاندا ئاماژەی بەوەکرد، ڕێگای یەکەم بریتییە لەباشکردنی ئاستی ئابوری و پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت، دووەمیش بریتییە لەپشتیوانیکردنی خزمەتگوزارییەکانی بواری تەندروستیی و خوێندن و گەڕانەوەی ئاوارەکان، سێیەم و کۆتا ڕێگاش برتییە لەچارەسەرکردنی بۆشاییەکانی گەشەسەندن لەپارێزگاکانی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەمانگی ئاداری ڕابردوو وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی هەژاری لەوڵاتەکە بۆ %25ی کۆی دانیشتووان کەمیکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا