پۆڵەتیک پرێس
ڕۆژی دووشەممە فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق لەدراوی قورس بۆ 209 ملیۆن دۆلار بەرزبووەوە.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ڕۆژی دووشەممە کڕین و فرۆشتنی دراوی قورس لەبانکی ناوەند بەڕێژەی %6.41 بەرزبووەتەوە و بەوجۆرەش گەیشتووەتە 209 ملیۆن و 454 هەزار و 659 دۆلار و نرخی هەر دۆلارێک بە هەزار و 460 دینار مامەڵەی پێوەکراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە کڕین و فرۆشتنی دراوی قورس لەبانکی ناوەند گەیشتە 196 ملیۆن و 842 هەزار دۆلار.