لاپۆرتا بینیتان مێسی چی کرد ؟

ئەم بابەتە 84 جار بینراوە

شەوی ڕابردوو یانەی بارسا توانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەست بهێنێت پاش ئەوەی بەچوارینەیەک سەرکەوتنی بەسەر ئەتلەتیک بلباودا نوسیەوە .

هاندەرانی بارسا بردنی ئەم نازناوە زۆر بە پێویست دەزانن بۆ ئێستای بارسا چونکە یانەکە ماوەیەکی سەختی بەڕێکردوە بەگشتی لە ڕووی نازناوەوە بەتایبەت ، گەورترین ترسی هاندەرانی بارسا ئەوەیە مێسی بەهۆی بێ نازناوییەوە یانەکە جێبهێڵیت

پاش بەدەستهێنانی بۆنەکەش کاردانەوەکان هەمە لایەن بوو ، لە لایەن خۆییەوە خوان لاپۆرتان سەرۆکی بارسا ووتی ئاگاداری ئاستی مێسی بوون بەڕاستی ئەم یاریە مێسی وەک ئەفسانەیەک دەرکەوت و توانی هاوکاری یانەکە بێت لەبردنی نازناوەکە ئەمەش جوانترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی مێسی ئارەزووی ئەوە دەکات لە بارسا بمێنیتەوە

شەوی ڕابردوو مێسی لە کۆی چوار گۆڵ توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و هاوکاری یانەکەی کرد بەوەی توانی نازناوی ٣١مین بۆ یانەکە لەو بۆنەیەدا مسۆگەر بکات .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک